Erbil 13°C پێنجشەممە 24 تشرینی یەکەم 01:30

ئیسپانیا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ئێرله‌ندا تۆماركرد و كڕواتیاش براوه‌بوو به‌سه‌ر پورتوگال

له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌دا
کوردستان TV
100%


له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌یاندا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و كڕواتیا سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی ئێرله‌ندای باكوور و پورتوگال تۆماركرد.

شه‌وی رابردوو، له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا رووبه‌رووی ئێرله‌ندای باكوور بوویه‌وه‌، ئیسپانیا توانی براوه‌ی یارییه‌كه‌ بێت به‌ ئه‌نجامی پێنج گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك، پێنج گۆڵەکەى ئیسپانیا له‌ ڕێگای یاریزانان،  پێدرى دوو گۆڵ و مۆراتا و فابیان رۆیز و ئۆیارزاباڵ  لە خولەکەکانى 12 ،18 ، 29 ، 35، 60 تۆماركران.


له‌ یارییه‌كی دیكه‌ی دۆستانه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگالی كرد، یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كڕواتیا به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك، دوو گۆله‌كه‌ی كڕواتیا له‌ ڕێگای یاریزانان، لۆكا مۆدریچ و ئەنتى بۆدمێر لە خولەکەکانى 8 و 56 تۆماركران، گۆله‌كه‌ی پورتوگالیش یاریزان دیگۆ جۆتا لە خولەکى 48 تۆمارى کرد.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.