سایلۆی سلێمانی چەندین مەرج و رێنمایی بۆ پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆكەیان دیاری كرد.
سایلۆی سلێمانی رایگەیاند: لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە پرۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی 2024 دەستی پێ کرد.
راشیگەیاند: لەپێناو باش بەڕێوەچوونی پرۆسەی بەبازاڕكردنی گەنم داواکارین لە جوتیاران پابەندی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بن:-
1- وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران بە پێی ناوچە دەبێت، هەفتەی یەکەم جوتیارانی سنووری بەشی کشتوکاڵی تانجەرۆ (عەربەت) گەنمیان لێ وەردەگیرێت، بۆیە داواکارین لە جوتیارانی ناوچەکانی تر گەنم نەهێنن، چونکە لێیان وەرناگیرێت .
2- ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان و تراکتۆرەکان بە یەک ڕیز بووەستن و رۆژانە باج دابەش دەکرێت و نابێت بە دوو ڕیز بووەستن باج بە دوو ڕیز نادرێت.
3- بەهۆی تێکچوونی جەگەکانی سایلۆکەمان گەنم لە ئۆتۆمبێلی فلات وەرناگیرێت، بۆیە داواکارین لە جوتیاران گەنمەکانیان بکەنە ناو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری قەلابەوە.
4- داواکارین لە جوتیاران دڵنیابن بەقەد رەسیدەکانیان گەنم باربکەن و لە رەسیدەکانیان زیاتر نەهێنن، چونکە نە زیادەکانیان بۆ دەگێڕێتەوە نە ڕەسیدەکانیان بۆ دەگۆڕێت.
5- داواکارین لە جوتیاران گەنمی (ئەسپێ لێدراو، خوراو، بۆن گرتوو) نەهێنن، چونکە بە پێی بڕیاری کۆمپانیایی گشتی بازرگانی دانەوێڵە مەڵبەندی گشتی بەغدا دەستبەسەر پشتگیریی بەشە کشتوکاڵییەکانیان (رەسیدەکانیان) دەگیرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.