ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی عێراق خەشتەی پەسندكراوی بودجەی ساڵی 2024ی عێراقی رەوانەی هەردوو وەزارەتی داد و دارایی عێراقی كرد.
دوای تەواوبوونی سەرجەم رێكارەكان، خشتەی بودجەی ساڵی 2024ی عێراق بە واژۆی سەرۆكی پەرلەمان رەوانەی وەزارەتەكانی داد و دارایی كرا.
ئامانج لە ناردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2024 بۆ هەردوو وەزارتەكە بڵاوكردنەوەیە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی و هەروەها چوونە بواری جێبەجێكردنەوەیە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە سەرلەئێوارەی دوێنێ دووشەممە پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، خشتەی بودجەی ساڵی 2024ی عێراقی پەسند كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.