پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ی6ی2024، وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بڵاویکردەوە کە هەردوو فڕۆکەوانی ئەو فڕۆکەیەی لە قەیسەری له‌رۆژئاوای توركیا تووشی ڕووداو بوو، گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، فڕۆکەی مەشق و ڕاهێنان لە جۆری SF-260Dی سەربە فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی کە لە 12هەمین فەرماندەی بنکەی گواستنەوەی ئاسمانی قەیسەری بۆ مەشق و ڕاهێنان بەرزبووەوە، بەهۆکارێک کە هێشتا نازانرێت تووشی ڕووداو بووه یاخود هۆكاری دیكه هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.