ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زانیاری له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی عێراق ده‌خاته‌ڕوو و به‌هه‌نگاوێكی گرنگ ناوی ده‌بات.
د.سه‌باح سوبحی، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 3ی6ی2024 بودجه‌ی گشتی عێراق په‌سه‌ند كرا، (211 ترلیۆنه بۆ كۆی گشتی عێراق) و ( 20 ترلیۆن و 910 ملیاره دینار) بۆ كوردستان ته‌رخان كراوه، له‌و پاره‌یه (11 ترلیۆن و پێنج سه‌دو حه‌فتاوشه‌ش ملیار دینار) بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستانه کە به‌پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی له ده‌ره‌وه‌ی نەفەقاتی فعلییه، له‌گه‌ڵ بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان كه (چوار ترلیۆن و نۆسه‌د و ده ملیار دینار)ی بۆ ته‌رخان كراوه، ئه‌م وه‌به‌رهێنانه بابه‌تی نه‌وتیش ده‌گرێته‌وه كه ده‌رهێنانی نه‌وتیش ده‌كات به 2.7، واته (دووترلیۆن و حه‌وسه‌د ملیار دینار) كه ته‌رخان كراوه بۆ ئه‌و كه‌رته، ئه‌مه شتێكی زۆر باشه چونكه پێشووتر كه‌متر ته‌رخان كرابوو (ترلیۆنێك و نیو) بوو، به‌م پێیه‌بێت ده‌رهێنانی نه‌وت له كوردستان به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ 14 تا 15 دۆلار بۆ به‌رمیلێك، گواستنه‌وه‌ش ترلیۆنێك و 400 ملیار دیناره.
ڕایشیگه‌یاند: پاره‌ی حاكمه‌ی كوردستان یه‌ك ترلیۆن و پێنج سه‌د و په‌نجا ملیاره كه به كاش نادرێت به كوردستان، به‌ڵكو له به‌غدا وه‌ك بابه‌تی پێداویستی ته‌ندروستی و گه‌نمی جووتیاران و كارتی به‌شه خۆراكی مانگانه پارێزراو دەبێت، 69 ملیار دیناریش ته‌رخان كراوه بۆ هه‌ڵبژاردنی كوردستان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگ بوو ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، چونكه ده‌نگمان به خشته‌ی بودجه داوه، به‌ڵام بابه‌تی ته‌وتین و هه‌ژماری من هه‌ر ده‌بێت چاره‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه، پرسی داهاتیش هێشتا ماوه كه له داهاتوودا چاره ده‌کرێن.
ده‌شڵیت: "له‌م مانگه‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی کوردستان داخلی خشته‌ی مووچه‌ی عێراق ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.