Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:25

ئۆپێک پڵەس بەنیازە بەرھەمھێنانی نەوت کەم بکاتەوە

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یەکشەممە2ی6ی2024، کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەس ئەنجام دەدرێت کە لە میانیدا، چاوەڕوان دەکرێت بڕیار لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت تا کۆتایی ئەمساڵ بدرێت.


بازاڕەکانی وزەی جیھان، چاویان لە کۆبوونەوەکەی ئۆپێک پڵەس-ە کە چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجام بدرێت و لە میانیدا بڕیار بدرێت ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت تا کۆتایی ئەمساڵ کەم بکرێتەوە.

ماڵپەڕی عەرەبییەی سعوودی بڵاوی کردەوە کە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئۆپێک پڵەس لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشێوەیەکی داخراو ئەنجام بدرێت، بەڵام وەزیرانی نەوت و وزەی ئەو وڵاتانەی کە لەچوارچێوەی ئۆپێک پڵەس ئارەزوومەندانە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت کەم دەکەنەوە، ئەمڕۆ سەردانی ڕیاز پایتەختی سعوودیە دەکەن و لەوێ ڕووبەڕوو، سیاسەتی کەمکردنەوەی بەرھەمھێنان تاوتوێ دەکەن.

ئوپێک پڵەس لە میانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، پێشھاتەکانی بازاڕی نەوتی جیھان تاوتوێ دەکات، ئەوەش لە سایەی پێشھاتە ئابووری و جیۆسیاسییە جھیانییەکان، ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیار لەسەر چارەنووسی کەمکردنەوەی ئارەزوومەندانە دەدرێت کە وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک بەسەرکردایەتی سعوودیە جێبەجێ دەکەن و لە 30ی ئەم مانگەش کۆتایی دێت.

ھەروەھا لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئوپێک پڵەسدا، چارەنووسی پابەندبوون بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان کە لە تشرینی دووەمی ساڵی 2022وە، لەلایەن 22 وڵاتەوە جێبەجێ دەکرێت و لە 31ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ کۆتایی دێت، یەکلایی دەکرێتەوە.

بە پێی ڕێکەوتنی ئۆپێک پڵەس، پێویستە وڵاتانی ئەندام و هەروەها وڵاتانی بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ، ڕۆژانە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت کەم بکەنەوە.

ھاوکات لەئێستادا، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازارەکانی جیھاندا لە 81بۆ 84 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش لە ئاستی پێشبینییەکانی ئۆپێک پڵەس بە 11 دۆلار کەمترە، چونکە ئۆپێک پڵەس پێشبینی کردووە کە نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازارەکانی جیھاندا، بگاتە 95 دۆلار.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.