Erbil 20°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 08:16

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 100 كارمه‌ند بۆ ته‌ندروستی دهۆك داده‌مه‌زرێنێت

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای دھۆک 100 کارمەندی تەندروستی دامەزران و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دھۆکیش دەڵێ، داوامان کردووە 300 کارمەندی دیکە بۆ نەخۆشخانەی شیلادزێ و نەخۆشخانەی شێرپەنجە دابمەزرێن.

د. ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لە چەند رۆژی رابردوودا سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان رەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی سەد کارمەندی تەندروستی بۆ بەشی فریاکەوتنی نوێ لە شاری دھۆک دەربڕی و بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا کارمەندە دامەزراوەکان دەستبەکار بن.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دھۆک گوتیشی: داوامان لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە 200کارمەندی دیکە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی شیلادزێ دابمەزرێن، چونکە نەخۆشخانەیەکی نوێیە لە دەڤەری ئامێدی و پێویستی بە میلاک ھەیە، ھەروەھا داوای دامەزراندنی سەد کارمەندی دیکەشمان بۆ نەخۆشخانەی شێرپەنجە کردووە.

د. ئەفراسیاب ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، لە ئێستادا چاوەڕێی بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانن بۆ دامەزراندنی ئەو کارمەندانەی داواکارن بۆ ھەردوو نەخۆشخانەی شیلادزێ و شێرپەنجە دابمەزرێن، کە دوای پەسەندکردنی داواکارییەکە، ئەوانەیش دەستبەکار دەبن.

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.