Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:23

پرۆژەی گەیاندنی کارەبا بە 24 گوندی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان خرایە بواری جێبەجێکردنەوە

کوردستان TV
100%


پرۆژەی گەیاندنی کارەبا بۆ ئەو گوندانەی گەرمیان کە کارەبایان پێ نەگەیشتووە، لە لایەن وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم، بە گوژمەی 3 ملیار و 500ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت و کارەبای نیشتمانی بە 24 گوندی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەگەیەنێت.

ئالان ئەرکان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای گەرمیانە و لەمبارەیەوە دەڵێت: "پرۆژەی گەیاندنی کارەبا بە 24 گوندی سنووری گەرمیان يەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان".

گوتیشی: " کارکردن بۆ گەیاندنی کارەبا بۆ ئەم 24 گوندە بەردەوامە و لە ئێستادا چەند گوندێک کارەبای بۆ گەیەندراوە؛ لە ماوەی ساڵێکدا ئەم پرۆژەیە تەواو دەبێت".

بە تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە هیچ گوندێک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان نامێنێت کارەبای نیشتمانی پێ نەگەیشتبێت.

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێشکەشکردنی هاوکاری و خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.