Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 23:32

ئاگر لە پووش و پاوانی گوندێک کەوتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی ئاگر لە پووش و پاوانی گوندێكی شارۆچكەی سیدەكان كەوتەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێكی نەبوو و توانرا لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنتڕۆل بكرێت.

بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاوی كردەوە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئاگادار کراینەوە لە هەبوونی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە پارچە زەوییەکی داپۆشراو بە پووش و پەڵاش لە گوندی ماوەتاوە لە شارۆچكەی سیدەکان.

بڵاویشی كردەوە: دەستبەجێ تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنکەی بەرگریی شارستانی سیدەکان چوونە شوێنی ڕووداوەكە و توانیان لە ماوەیەكی كەمدا ئاگرەکە بکوژێننەوە.

جەختیشی كردەوە كە خۆشبەختانە كەوتنەوەی ئاگرەكە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بە دوای خۆیدا نەهێنا.

بەرگریی شارستانیی سۆران داواشی لە هاووڵاتییان ‎كرد لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا بە خێرایی پەیوەندییان پێوە بكەن بە هێڵی ژمارە (115)ی تایبەت بە بەرگریی شارستانییەوە.

سیدەكان/ مەهدی داود

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.