بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایگەیاند، كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی شارەكانی هەرێمی كوردستان كەمێك تۆز و خۆڵاوی دەبێت و پلەكانی گەرماش وەك رۆژانی رابردوو تاڕادەیەك بەرز دەبن.
كەشناسی رایگەیاند: ئاسمانی ئەمڕۆ هەینی شارەكانی هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت بەدرێژایى کاتەکان، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە ناوچەكاندا، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشەممە.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە بە ڕێژەى (4-5) لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی.
كەشناسی هەروەها پلەكانی گەرمی شار و ناوچەكانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاو كردەوە:-
هەولێر: 35
سلێمانى: 35
دهۆك: 33
زاخۆ: 34
هەڵەبجە: 37
کەرکووک: 37
سۆران: 33
حاجی ئۆمەران: 24
گەرمیان: 39
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.