حوسییەكانی یەمەن ژمارەی ئەو قوربانییانەیان بڵاو كردەوە كە لە ئەنجامی هێرشەكەی شەوی رابردوو ئەمەریكا و بەریتانیا بۆ سەر پێگە و بارەگاكانیان كرانە ئامانج.
درەنگانی شەوی رابردوو ئەمەریكا و بەریتانیا بە مووشەك چەند هێرشێكیان كردە سەر بارەگا و ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەكان لە هەردوو پارێزگای سەنعا و حەدیدە.
میدیاكانی سەر بە حوسییەكان رایانگەیاند: لە ئەنجامی هێرشە مووشەكییەكانی شەوی رابردوو 14 كەس كوژران و زیاتر لە 30 كەسی تریش بریندار بوون.
لای خۆشییەوە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا هەر شەوی رابردوو دوای ئەنجامدانی هێرشەكان، رایگەیاند كە توانیویانە بە سەركەوتوویی 8 بنكەی سەر بە حوسییەكان لە یەمەن و لەسەر دەریای سوور بكەنە ئامانج.
هێزە چەكدارەكانی بەریتانیاش جەختیان كردەوە كە ئەوانیش توانیویانە 13 ئامانجی حوسییەكان لە یەمەن بپێكن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.