Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 21:19

گوتەبێژی حکوومەت: چارەسەری ڕیشەیی کێشەی مووچە لەسەر مێزی گفتوگۆی مەسرور بارزانی دەبن لە بەغدا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی5ی2024، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکـوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  بۆ بەغدا، لە ڕاگەیەندراوێکدا  بڵاویكرده‌وه‌، چارەسەری ڕیشەیی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان،موچەی نەهاتوی هێزە ئەمنییەکان و پرسی دوبارە دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوت و گەنمی جوتیاران و چەند دۆسیەیەکی دیکە لەسەر مێزی گفتوگۆی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەبن لەبەغدا.

ده‌شڵێت، هەرێمی کوردستان نیەتی جدی و ڕاستگۆیانەی هەیە بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ لەسەر بنەمای دەستور و  هەروەها پاراستنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان باوەڕی تەواوی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانییە لەیەکەم ڕۆژی دەستبەکاربونی کابینەکەی لەم ڕوانگەیەشەوە بۆ هەموو گفتوگۆیەکی بونیادنەرانە دەستپێشخەرین.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.