له راگهیهندراوێكدا، وهزارهتی تهندروستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، د.سامان بهرزنجی، وهزیری تهندروستی لە بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان - ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO، وەکو شاندی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری له 77ەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی ئاسایی تەندروستی جیهانی بۆ وەزیرانی تەندروستی وڵاتان و باڵوێزان و نوێنەرانی بەردەوامی وڵاتان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسانی باڵای WHO لەشاری جنێف کرد.
وهزارهت ئاماژهی بهوهش داوه، تەوەرە سەرەکیەکانی زنجیرە کۆبوونەوەکانی تەندروستی جیهانی لێکەوتەکانی تەندروستی لە گۆڕانکاری کەشوهەوا و ژینگەیی و شێوازی ژیان و چاکسازی و گۆڕانکاری لە خزمەتگوزاری تەندروستی و گونجاندنی سیستەمەکانی تەندروستی و زوودەستنیشانکردن و پێشینەیی بۆ چاودێری تەندروستی سەرەتایی و دروستکردنی پرد و پەیوەندی پتەوی نێوان کۆمەڵگاکان و فەراهەمکردنی باشترین ژیانی تەندروست بۆ هاوڵاتیان لە هەمووشوێنێکی جیهاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.