بێگەرد تاڵەبانی، وهزيرى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکار و بەرێوەبەری گشتيی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری و تیمی نووسینگە پێشوازی لە خاتوو ڤالێری، ڕاوێژکاری ئەمهریکايى لە بواری کشتوکاڵ و بەڕێوەبەری گشتيی کۆمپانیای (زۆم) بۆ بەرهەمهێنانی شیرەمەنیيەکان كرد.
لەم دیدارەدا تاووتوێی پاڵپشتی بەپیشەسازیکردن و بەبازاڕکردنی بەروبوومه ئاژەڵییەکان و خۆماڵییەکانی جوتیاران و گوندنشینان و بەکارخستنی هێزی کاری ناوخۆیی کرا.
پرۆژەی زووم، یەکێکە لە پرۆژه گرنگ و ستراتیژییەکانی بەرهەمهێنانی بەروبوومە شیرەمەنیيەکان که لە (26) بنکەدا، بەرهەمی شیری جوتیاران وەردەگرێت و زیاتر لە 2 هەزار جوتیار و ئاژەڵدار، سوودمەندی ڕاستەوخۆی ئەم پرۆژەیەن، کە لە ئێستادا ڕۆژانە توانای وەرگرتنی 40 هەزار لیتر شیری هەیە. بەرهەمەکانی دوای پشکنینی تاقیگەی پێشکەوتوو بەکوالێتی بەرز و سروشتی، دەخاتە بازاڕەکان و بهردهستى هاووڵاتیيانی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.