ئێستا كە لە دەستپێكی وەرزی گەرما نزیك دەبینەوە، حاڵەتی روودانی پێوەدانی دووپشك بەتایبەت لە گوند و ناوچە چۆلەوانییەكان زیاد دەبن، بۆیە لە كاتی پێوەدانی دووپشك پێویستە چەند هەنگاوێك ئەنجام بدەیت.
ئەگەر دووپشك پێی وەدای پێویستە بە خێرایی ئەم كارانە بكەیت:-
1- پێش هەموو شتێک ئەبێ هەراسان و مشەوەش نەبین و بە لەسەرخۆیی و دڵدانەوەی کەسە تووشبووەکە دەست پێ بکەین.
2- شۆردنی شوێنەکە بە ئاوی سارد و سابوون بۆ پاک بوونەوە و رێگری لە هەوکردن.
3- خستنی پاڵەپەستۆێ سارد لە شوێنەکە بۆ ماوەی چەند خولەکێک.
4- دەرکردنی دەزیلەی ژەهر ئەگەر هەبێت.
5- ئەگەر شوێنی پێوەدانەکە لە دەست یان قاچ بێت، بەرزکردنەوەی بە ئاراستەی بەرزی دڵ، ئەمەیان ڕێگری لە ئاوسان دەکات.
6- لە هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە کراوە دەکرێت لۆکە یان کلینکسێک بە فاس (شلەی سپیکەرەوەی جلوبەرگ ) بکەین و شوێنەکەی پێ چەور بکەین بۆ ماوەی پێنج خولەک، ئەمەیان یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ژەهراویبوون بە کارلێکی کیمییاوی لەگەل ژەهرەکە.
7- دەرهێنانی خێرای ئەلقە و گوستیلە و بازنە.
8- گەیاندنی تووشبوو بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن بۆ چارەسەری کۆتایی و پێدانی دژە ژەهر ئەگەر پێویستی کرد بە پێی ڕێنمایی پزیشک.
لە كاتی پێوەدانی دووپشك دەبێت ئەم كارانەی سەرەوە بكەین، ئەی دەبێت چ نەكەین؟
1- نابێ ڕەفتاری ئەوها بکەین کەسی تووشبوو تووشی دڵەڕاوکێ و ترس بکات وەکو قیژاندن و هەراسان بوون.
2- لە ئەگەری بوونی دەزیلەی پێوەدان نابێ پێش شۆردن و ساردکردنەوەی شوێنەکە دەزیلەکە دەربکرێت.
3- نابێ شوێنەکە بریندار بکرێت یان کەسێک هەولی مژینی شوێنی پێوەدان بدات بە بەهانەی دەرکردنی ژەهر.
4- نابێ هەوڵبدرێت بە بەستنەوەی دەست یان قاچ بە هیچ جۆرێک و لە هیچ سەرچاوەیەک ڕێگای پێ نەدراوە.
5- لە کاتی گەیاندنی نەخۆش بۆ فریاکەوتن ئاگاداری لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بین تا تووشی رووداوی نەخوازراو نەبین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.