ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی5ی2024، نرخی نەوت بۆ چوارەم ڕۆژی لەسەریەک دابەزینی تۆماركرد، دوای ئەوەی ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هەڵاوسان له ئه‌مه‌ریكا بە بەرزی جه‌ختی زیاتری له‌سه‌ركرایه‌وه، ئەمەش هەنگاوێکە کە دەتوانێت زیان بە خواست لەسەر نەوت بگەیەنێت.
ئه‌مڕۆ هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 46 سەنت کە دەکاتە 0.6% دابەزیوە و گەیشتووەتە 81.44 دۆلار و نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس 0.7% دابەزیوە و گەیشتە 77.03 دۆلار.
به‌گوێره‌ی کۆنووسی دوایین کۆبوونەوەی سیاسەتی دراوی یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکادا وەڵامدانەوە بۆ هەڵاوسانی بەرز، پاراستنی سیاسەتی ڕێژەی سوود لەخۆدەگرێت بۆ ئێستا.
هەروەها بەپێی داتاکانی فه‌رمانگه‌ی زانیاریی وزەی ئه‌مه‌ریكا ، هەفتەی ڕابردوو بەهۆی بەرزبوونەوەی بڕی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریکا بە بڕی 1.8 ملیۆن بەرمیل کاریگەری لە بازاڕەکەدا هەبووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.