Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:16

مەكتەبی سیاسیی پارتی لەگەڵ شاندی حزبی دەعوەی ئیسلامی رێکخستنی عیراق كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ دووشەممە لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، فازڵ ميرانی بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە خالد ئەسەدی جێگری ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی رێکخستنی عیراق و شاندی یاوەری کرد.

لە دانیشتنێکدا کە هوشیار زێباری و سیداد بارزانی و محمود محەمەد ئەندامانی دەستەی کارگێربی مەکتەبی سیاسی و د. کەمال کەرکووکی بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەى بوون، فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبیی سیاسی وێرای بە گەرمی بە خێرهێنانی شاندی میوان، تیشکی خستە سەر پەیوەندیی دووقولی لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی دەعوەی ئیسلامی رێکخستنی عێراق و بە پەیوەندی مێژووی وەسف کرد.

میرانی دوپاتی کرد کە پارتی دیموکراتی کوردستان پارتێکی رەسەنە و خاوەن رێکخستنى خۆرسکە و خاوەن مەرجەعە و بە واقعی هەڵسوکەوت لەگەڵ رووداوەکان دەکات و پەند لە رابردوو وەردەگرێت و دەخرێتە خزمەتی هەنگاوەکانی ئایندەدا.

میرانی تەئکیدی کرد کە عێراقی فیدراڵ لەسەر مەبدەئی (سازان و هاوسەنگى و هاوبەشى) شەنگسەیی عێراقی تازە بونیادناوە و هەموو لایەکانی سیاسی عێراق لەسەر ئەم چەندە رێککەوتن، بەڵام دەبینین ئێستا پاشەکەشە لەم مەبدەئە دەکرێت و ئەمە لە خزمەتی پروسەی سیاسیی عێراقدا نابێت و دەبێت هاوهەڵوێستی لایەنەکانى سیاسی بۆ خزمەتی باڵای عێراقی فیدرال بێت.

هەروەها میرانی دووپاتی کرد پارتی دیموکراتی کوردستان لە سالی 2003 بۆ  دانانی حکوومەتى تازەی عێراقى فیدرال باشترین ئەندامانى سەرکردایەتى پارتى ناردووتە بەغدا بۆ ئەوەى حکوومەتێکى بەهێز و سەرکەوتوو دابمەزرێت و دەبێت لە ئێستاش دا پالپشتی لە حکوومەتی سوودانی بکەین و یارمەتی دەربین بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و پاراستنی هاوولاتیبوونی هاوولاتییان لە عێراقی فیدرال دا لە ئەرکی پێشینەمان دابێت.

فازڵ میرانی دووپاتیشی کردەوە کە لە عێراق دەستوورێک هەیە و هەموو لایەنەکان رازی بوون لەسەری و پابەندبوون بەم دەستوورە و ئەرکە لەسەر هەموو لایەنەکان و نابیت بە ئارەزوومەندانە بڕگەکانى دەستوور جێبەجێ بکرێت و ئەم چەندە دەبێتە جێگاى مەترسی لەسەر عێراقى فیدرال و لەبەرئەوەى عێراق دەوڵەتێکى فرە نەتەوە و ئایین و ئایینزاکانە و ئەم دەستوورە پەیمانێکە لەنێوان گەلانی عێراقدا.

لە لای خۆیەوە خالد ئەسەدی جێگری ئەمینداری گشتى حزبی دەعوەی ئیسلامی رێکخستنی عێراق بەناوی شاندی یاوەرى سوپاسی مەکتەبی سیاسی پارتی کرد بۆ ئەم پێشوازییە گەرمەی کە لێیان کرا و تەئکیدی کردەوە کە رێکخستنی پەیوەندییەکان و خزمەتکردنی ئەم پەیوەندییانە و بە پەرۆشەوە تەماشای بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان دەکەین لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان.

هەروەها تەئکیدیشی کرد كە دەبێت لە هەڵەکانی رابردوو پەند وەربگرین و لە رابردوو هەموو لایەکان تووشی هەڵەی سیاسی بوون و دەبێت هەموومان هاوکاری حکوومەتی سوودانی بین و دەبێت هەموومان کار بکەین بۆ کاراکردنى ئەنجوومەنی فیدرال بۆ چەسپاندنی دەوڵەت و هەروەها دەبێت پەیوەندییەکان لەنێوان عێراقی فیدرال و دەوڵەتەکان لەسەر شەنگەستەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی دوو قۆڵی بێت.

دواتر خالد ئەسەدى داوای کرد ئەم جۆرە دیدارانە بەردەوام بێت بۆ نێزیکترکردن و لە یەکتر تێگەیشتن و هیواى خواست لە کاتێکی نێزیکدا شاندێکی مەکتەبى سیاسى پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەدانیان بکات لە بەغدا و هەرێمى کوردستان و گەلی کوردستان لە پێشکەوتن دابێت.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.