Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 16:27

مەسرور بارزانی: رووداوی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەری سەرۆك كۆماری ئێران مایەی نیگەرانیمانە

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نیگەرانی خۆی بۆ رووداوی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەی سەرۆك كۆماری ئێران دەربڕی و رایگەیاند كە نزا بۆ سەلامەتی هەموویان دەكەن.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە "ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری سەرۆک کۆماری ئێران مایەی نیگەرانیمانە".

بڵاویشی كردەوە "هیوادارم سەرۆک ڕەئیسی و سەرنشینەکانی دیکە سەلامەت بن".

هەروەها بڵاوی كردەوە "دڵمان لەلای خۆیان و خێزانەکانیانە و نزا بۆ سەلامەتی هەموویان دەکەین".

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بەهۆی خراپی كەشوهەوا و تەمومژەوە، هێلیكۆپتەرێك لە سنووری پارێزگای تەورێز كەوتە خوارەوە كە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران و چەند یاوەرێكی هەڵگرتبوو.

ماوەی چەند كاتژمێرێكە تیمێكی بەرفراوان لە هەوڵی گەڕانن بەدوای دۆزینەوەی شوێنی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەبارەیانەوە نییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.