سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە بە نیگەرانییەكی قووڵەوە چاودێری هەواڵەكانی رووداوی هێلیكۆپتەری سەرۆك كۆماری ئێران دەكات.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە "به نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه چاودێریی هه‌واڵه‌کانی ڕووداوی هیلیکۆپته‌ری سه‌رۆک ڕه‌ئیسی ده‌که‌م".
بڵاویشی كردەوە "له خوای مه‌زن داواکارم خۆیان و یاوه‌رانی باش و سه‌لامه‌ت بن، دڵمان لایانه و نزای خێریان بۆ ده‌که‌ین".
هەروەها بڵاوی كردەوە "له‌م کاته سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه".
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم ئەو هێلیكۆپتەرەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران و یاوەرانی لە پارێزگای تەورێز دەگواستەوە، بەهۆی خراپی كەشوهەوا و تەموموژ كەوتە خوارەوە.
لەنێو هێلیكۆپتەرەكەدا هەریەك لە حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوە، ئایەتوڵا ئەلهاشم پێشنوێژی پارێزگای تەورێز و مالیک رەحمەتی پارێزگاری تەورێز، یاوەری سەرۆك كۆماری ئێران بوون.
تیمەكان ماوەی چەند كاتژمێرێكە خەریكی گەڕانن بۆ گەیشتن بە هێلیكۆپتەرەكەی سەرۆك كۆماری ئێران و یاوەرانی، بەڵام تا ئێستا هەولەكانیان بێ سوود بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.