له راگهیهندراوێكدا، ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بڵاویكردهوه، بە مەبەستی فراوانترکردنی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی ئوردن لە گشت سێکتەرەکان، بە سەرپەرشتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لێژنەیەك لە گشت وەزارەتەکان و بەڕێوبەرایەتیەکانی گومرگ و ژوورە بازرگانیەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکهێنراوە.
راشگهیهندراوه، ئەمڕۆ یەکشەممە 19/5/2024 بە بەشداری گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئەم لێژنەیە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لە هۆڵی کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سازکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.