Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 20:22

قاچاخچییە گەورەكە كە بە "دووپشك" ناسراوە لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر كرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن ئاسایشی شاری سلێمانییەوە دەستگیركردنی گەورە قاچاخچییەك كە ناسراوە بە دووپشك، راگەیەنرا.

ئاسایشی سلێمانی بڵاوی كردەوە: لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری و لەسەر داوای پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپوول)، دوێنێ یەكشەممە گەورە قاچاخچیەکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیر كرا.

قاچاخچییەكە ناوی بەرزان مەجیدە و ناسراوە بە (دووپشک) و ئێستا ڕادەستی یاسا کراوە.

تۆمەتبارەكە بە ماددەی (5) لە یاسای ژمارە 28ی ساڵی 2012 دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەكانیش لە دۆسییەکەی بەردەوامە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.