Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 20:23

هەولێر... پڕۆژەیەكی نوێی گەیاندنی خزمەتگوزاری لە 8ی حەسارۆك دەستپێدەكات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە 13/5/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی شارەوانیی هەولێر سەردانی هەشتی حەسارۆكی شاری هەولێریان كرد و دەستپێكردنی پرۆژەیەكی نوێی گەیاندنی خزمەتگوزارییان لە زۆنی (B)ی گەڕەكەكە ڕاگەیاند كە لەمڕۆوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

پرۆژەكە بریتییە لە دروستكردنی شەقام بە درێژایی 27 كیلۆمەتر و بڕگەكانی پێكهاتوون لە كاری بڕین و پڕكردنەوە بە بڕی (420,000م3) بۆ 27 كیلۆمەتر لە شەقامە سەرەكییەكانی (12م، 15م، 20م، 30م)ی مەتریی هەشتی حەسارۆك.

لە چوارچێوەی بڕگەكانی ئەم پرۆژەیەدا، لەمەودوا كار لە دروستكردنی 170 شەقامی زۆنەكە دەكرێت كە نزیكەی 3500 پارچە زەوی لێی سوودمەند دەبن، بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكەش سوود لە توانای مرۆیی و ئامێرەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر وەردەگیرێت.هەروەها گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ زۆنەكانی دیكەش بەردەوامی دەبێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.