Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:11

عێراق: پێشنیازەکانی ئۆپێک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی نوێی بەرھەمھێنانی نەوت قبوڵ ناکەین

کوردستان TV
100%


وەزیری نەوتی عێراق، حەیان عەبدولغەنی ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڕازی نابێت بە ھیچ کەمکردنەوەیەکی نوێی بەرھەمھێنانی نەوتی خاو کە ئەگەری ھەیە لە کۆبوونەوەی داھاتووی ئۆپێک پڵەسدا، ڕابگەیەندرێت.

ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە کە حەیان عەبدولغەنی لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی نەوت و غاز لە بەغدا، گوتوویەتی: لە ماوەکانی ڕابردوودا، بەپێی پێویست کەمکردنەوەی ئارەزوومەندانەمان لە بەرھەمھێنانی نەوتی خاودا کردووە، پێموانییە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی نەوتی ئۆپێک پڵەس کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی داھاتوودا ئەنجام بدرێت، بە ھیچ پێشنیازێکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی نەوت ڕازی بین.

لە سەرەتای نیسانی ساڵی ڕابردوودا، ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان بە نۆ ملیۆن و حەوت ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا رێککەوتوون.

لە تەمووزی2023وە، عێراق لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی ئۆپێک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت، ئارەزوومەندانە بەرھەمھێنانی 220 ھەزار بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا کەمکردووەتەوە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لەئێستادا، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە وڵاتەکەی، گەیشتووەتە چوار ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.