له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ی5ی2024 بڵاویكرده‌وه، تیمەکانی کارەبای هەولێر لە هەڵمەتێکدا لە بازاڕی شێخەڵا، بەتایبەتی لە شوێنی کۆگاکانی هەڵگرتنی گۆشت و مریشک دەستیان بە هەڵمەتێکی نەهێشتنی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا کرد.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، لە هەڵمەتەکەدا، ژمارەیەکی زۆری سەرپێچیکار سزا دران و، شێوازی سەرپیچییەکانیان مەترسیی روودانی شۆڕت و ئاگرکەوتنەوەی هەیە.
وەزارەتی کارەبا داوا لە خاوەن دووکان و کاسبکاران دەکات خۆیان لەم سەرپێچییانە بە دوور بگرن، کە زیانی بۆ سەر خۆیان و کاسبکارانی دیکە هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.