بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینی كرد سبەی شەممە لە كاتەكانی شەودا بارانبارین دەست پێ بكاتەوە، بەڵام بارانەكە بەشێوەی نمەباران دەبێت و زیاتریش لە ناوچە شاخاوییەكان دەبێت.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 1 تـا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە كاتەكانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان.
ئاماژەی بەوەش دا كە پلەکانی گەرما بۆ سبەی شەممە بە نزیکەی 1 تـا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ هەینی.
جەختیشی كردەوە كە خێرایی با لە هەردوو رۆژەكەدا لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
كەشناسی هەروەها پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە دیاری كرد:-
هەولێر: 30
سلێمانی: 29
دهۆك: 30
زاخۆ: 32
هەڵەبجە: 31
کەرکووک: 34
سۆران: 29
حاجی ئۆمەران: 19
گەرمیان: 35
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.