مەریوان قەرەنی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پهرلهمانی عێراق له ههژماری تایبهت بهخۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیس بووك بڵاویكردووهتهوه، كه هاتنی بانكی بازرگانی عێراقی(TBI) بۆ نێو (هەژماری من)، چیتر پاساو بۆ ئەوانە ناهێڵێتەوە كە دەیانەوێ مووچەخۆرانی كوردستان برسی بكەن.
جێگری سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی عێراق رایدهگهێنێت، دوای تێپەڕبوونی 10 ساڵ بەسەر سیاسەتی برسیكردنی گەلی كوردستان كە بەداخەوە لە بەغداوە پەیڕەو دەكرا، خۆشبەختانە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە دانایی مەسرور بارزانی، هەموو ئەو پاساوانەی بڕی كە ببوونە هۆكاری نەناردنی مووچە.
جێگری سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی رایدهگهێنێت، بەداخەوە ئێمە لە 9ی ئایاری 2024ین و دەبوایە نزیكەی 20 رۆژ لەمەوبەر مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت، بەڵام جارێكی دیكە لە بەغداوە پاساوی ئەوەیان هێناوەتەوە كە گوایە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەبێت بە بانكی بكرێت.
مهریوان قهرهنی دهشڵێت، جێی خۆشحاڵییە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) گەیشتوونەتە ڕێككەوتن و پرۆسەی تەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی (هەژماری من) لە ڕێگەی بانكی (TBI) دەستی پێ كردووە، ئەم هەنگاوە، چیتر پاساو بۆ ئەوانە ناهێڵێتەوە كە دەیانەوێ مووچەخۆرانی كوردستان برسی بكەن، بۆیە پێویستە لەمڕۆوە مووچەی مانگی نیسان بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت و مانگەكانی داهاتووش هیچ بیانوویەكی تازە نەدۆزرێتەوە.
له كۆتاییدا جێگری سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی عێراق رایگهیاندووه، مرۆڤ هەست بە شانازی دەكات كە كابینەی نۆیەم زیرەكانە كار لەسەر بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق دەكات و سازش لەسەر هیچ مافێك ناكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.