له سلێمانی گوژمەی 1,327,120,000 دینار بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان خەرج دەكرێت.
بەپێی چەند فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (1,327,120,000)دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەمەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شوێنە جیاوازەكانی شارەكە.
ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت بەمەبەستی دابینكردنی سووتەمەنی بۆ كارگەی قیری شارەوانی و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شەقام و كۆڵانەكان و بەڕێوەبردنی هەڵمەتەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.