بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی پڕۆژەکانی ڕێگاوبان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران،د.ئاگرین عهبدوڵڵا بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حكوومهتی ههرێمی كوردستان چەند پڕۆژەیەکی ڕێگاوبانی بەسەرکردەوە وەک پڕۆژەی دیزاین کردن و بە دووساید کردنی ڕێگای سپیلک - خەلیفان، كه بەدڕێژایی 10كم له قۆناغی جێ بهجێ كردن دایه.
بریكاری وهزارهت لەگەڵ ئەندازیار و تەکنیکارانی پڕۆژەکان گفتوگۆی لهسهر پڕۆژهكان کرد و ڕێنمایی پێویستی پێدان و داوای لێکردن پڕۆژەكان بە بەرزترین کوالێتی جێبەجێ بکرێن.
جێگای ئاماژە پێدانە، له ئێستادا دەروازەکانی هاتن و چوون له خهلیفان سیمایەکی ناوازەی بە ناوچەکە بەخشیوە و بۆتە جێگای خۆشحاڵی هاووڵاتییان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.