یەكی ئایار، بە رۆژی كرێكاران دەستنیشانكراوە و لەسەر ئاستی جیهان ساڵانە یادی ئەم بۆنەیە دەكرێتەوە.
لە 130 وڵات‌دا یادی رۆژی كرێكاران دەكرێتەوە و نزیكەی 90 وڵاتی جیهان، رۆژی یەكی ئایاریان بە پشووی فەرمی راگەیاندووە و لەم رۆژەدا كرێكار و كارگەران كارناكەن و لە چەندین وڵاتیش، چالاكیی جۆراوجۆر بۆ داواكردنی مافی كرێكاران و باشتركردنی ژیانیان رێكدەخرێن.
له 1ی5ی1886، له دژى زوڵم و چه‌وسانه‌وه كرێكارانى شیكاگۆى وڵاته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا راپهرینێكیان ئه‌نجام دا‌و، ئیتر له‌و رۆژه‌وه تا ئه‌مڕۆ یه‌كى ئایارى هه‌موو ساڵێك كراوه‌ته رۆژێكى جیهانى بۆ كرێكاران.
هه‌موو ساڵێك له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ ته‌واوى كرێكارانى جیهان به‌بۆنه‌ى یه‌كى ئایاره‌وه جه‌ژن ده‌گێڕن، له هه‌رێمی كوردستانیشدا هه‌موو ساڵێك ئه‌و یاده پیرۆز ده‌كرێت ، كرێكارانى كوردستان وه‌كو به‌شێكى زیندووى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان له هه‌موو قۆناغه‌كانى خه‌باتى بزاڤى رزگاریخوازى كوردستان رۆڵیان هه‌بووه، له‌سه‌رده‌مى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانى كوردستانیشدا كرێكاران هه‌مان رۆڵى جارانیان هه‌یه‌و بونه‌ته به‌شێكى گرنگى ئه‌و پرۆسه‌یه.
بۆ ئه‌مساڵ به‌بۆنه‌ی 1ی ئایار رۆژی جیھانی كرێكاران، له ته‌واوی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.