Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:57

نووسەر و شاعیر و سیاسەتمەدار کامیل ژیر کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%

نووسه‌ر و ئه‌دیبی ناسراوی كورد كامیل نیزامه‌دین جه‌لال، ناسراو به‌ "كامیل ژیر"، ئه‌مڕۆ له‌ ته‌مه‌نی 90 ساڵیی له‌ شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد.

كامیل ژیر، له‌ 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 1934 لە سلێمانی لە دایکبووە. له‌ سه‌ره‌تای ته‌مه‌نییه‌وه‌ خراوه‌ته‌ به‌ر خوێندن و توانیویه‌تی به‌ سه‌ركه‌وتووی كۆلیجی ماف له‌ به‌غدا ته‌واو بكات.

بایه‌خی به‌ فێربوونی زمان داوه‌ و جگه‌ له‌ عه‌ره‌بی و فارسی، شاره‌زای زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی و فه‌ره‌نسی بووه‌.

به‌ هۆی خولیای بۆ هونه‌ر، ماوه‌ی ساڵێک لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکان لە بەغدا، هونەری نواندن و دەرهێنانی خوێندووە. دوو بڕوانامەی لە بواری کارگێڕیدا لە لە بەغدا وەرگرتووە، سێ بڕوانامەی ڕێزلێنانی لە بواری ڕۆشنبیریدا وەرگرتووە.

بەرهەمە چاپکراوەکانی:

(کوردایەتی و جوانی، کوردایەتی و کۆمیدیای گەندەڵی ، کوردایەتی بیرو بزاڤە، کوردایەتی و سەربەخۆیی، أفکار، کوردایەتی و دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆ، هەڵبەستەکانی ژیر، گەورەپیاو، جوانی، کوردایەتی، نازەنین، ئافرەت و نوشتە).

له‌ بواری ڕۆژنامه‌گه‌ریشدا، كامیل ژیر له‌ ساڵانی 1991 – 1993 سەرپەرشتیاری ڕۆژنامەی سەربەخۆیی ئۆرگانی پاسۆک بووە.

دوای ته‌مه‌نێك له‌ خزمه‌تی فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیری كوردی، ئه‌مڕۆ (30ـی نیسانی 2024) له‌ شاری سلێمانی مامۆستا كامیل ژیر بۆ هه‌میشه‌ ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.

به‌و هۆیه‌وه‌، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكار و دۆستانی مامۆستای كۆچكردوو ده‌كات و بۆ هه‌میشه‌ دیاری و به‌رهه‌مه‌كانی له‌ كتێبخانه‌ی كوردی و ڕۆڵی پێشه‌نگانه‌ی به‌ نه‌مری ده‌مێننه‌وه‌.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.