Erbil 16°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 18:45

هەولێر و بەغدا سەبارەت بە كاركردن بە پڕۆژەی هەژماری من نزیك بوونەتەوە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕالی هەیە لەبارەی پڕۆژەی هەژماری من.

دلشاد شەهاب گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمشەو یەكشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری بەغدا گوتی: حكوومەتی فیدڕالی ناڵێت بۆ بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەران تەنیا پشت بە بانكەكانی رافیدەین و رەشید ببەسترێ، بەڵكو هەموو لەسەر ئەوە كۆكن كە پێویستە گرەنتی ئەوە بكرێت كە مووچەكە لە رێگەی بانكییەوە بە مووچەخۆر بگات.

گوتیشی: ئێستا گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدڕالی هەیە لەبارەی پڕۆژەی هەژماری من.

دلشاد شەهاب ئاماژەی بەوەش دا: دڵنیاین بەم نزیكانە پرسی جێگیركردنی مووچە لە بانكەكان لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت.

هەروەها گوتی: گرینگ ئەوەیە دڵنیایی بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بدرێت لە گەیشتن و وەرگرتنی مووچەكانیان.

دلشاد شەهاب گوتیشی: سەرجەم ئەو بانكانەی لە پڕۆژەی هەژماری من بەشدارن، لە رێگەی بانكی فیدڕالییەوە متمانەیان پێدراوە و بەشێوەیەك كار دەكەن كە هیچ جیاوازییەكی نییە لەگەڵ بانكەكانی دیكەی عێراق.

گوتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم جەختیشی كردەوە كە نابێت بەهیچ شێوەیەك ئەم گرفتە هونەرییانە ببنە هۆكار بۆ دواخستن یاخود نەدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.