ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه له به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ محسن مه‌نده‌لاوى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌وه‌كاله‌ت كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دۆخى سياسيى عێراق، پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌نگاوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ياسا پێويسته‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌واميى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵيان به پێويست زانى بۆ ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، يه‌كه و پێكه‌وه گرێدراوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ مسۆگه‌ريى ماف و به‌رژه‌وه‌نديى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى له وڵات و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه‌كان.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.