بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر داوای لە هاووڵاتییان كرد لە كاتی بینینی فێڵكردن بە ناوی ئەنجامدانی نوشتە و جادوو و دەركردنی جنۆكە و هەروەها فرۆشتنی شتەوە، زانیارییان پێ بدەن بۆ ئەوەی رێكاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتباران بگرنە بەر.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند: بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئەنجامدانی ئەم کارانەی خوارەوە دەچێتە خانەی فێڵکردن و سزای یاسایی لەسەرە:-
یەکەم: بەکارھێنانی دەستەواژەی شێخ، مەلا، قەشە، بانگخواز، پزیشکی ئایینی و ھاوشێوەکانی .
دووەم: دروستکردنی نوشتە، جادوو و دەرکردنی جنۆکە.
سێیەم: فرۆشتنی گیادەرمان، خۆراک و خواردنەوە، گۆڵاو،ھەنگوین، ڕەشکە و شتی تر بەناوی چارەسەری پزیشکی ئایینی.
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر داواشی لە ھاووڵاتییان كرد لە كاتی بینینی ئەم سەرپێچییانەی خوارەوە، زانیارییان پێ بدەن وەک ئەرکێکی ئایینی و نیشتمانی و بەڵگەکانیش بنێرن.
دڵنیاییشی دا بە هاووڵاتییان كە لە كاتی پەیوەندی و ناردنی زانیارییەكاندا ناوی ھەموو کەسێک پارێزراو دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.