Erbil 10°C شەممە 23 تشرینی دووەم 00:59

پشكنینی ڤایرۆسی بۆ نمونەی ئاوەڕۆی سلێمانی دەكرێت

کوردستان TV
100%


ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، پشكنینی ڤایرۆسی بۆ نمونەی ئاوەڕۆی سلێمانی دەكرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، لەچوارچێوەی بەرنامەی پەتاگەری ژینگەیی بۆ ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵان، یەكەی پەتاگەری سەر بە هۆبەی نەخۆشیە گوازراوەكان بەهاوكاری سەرۆكایەتی شارەوانی هەستان بەوەرگرتنی نموونە لە ئاوەڕۆی سلێمانی لە ناوچەی دەروازە.

ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، نمونە وەرگیراوەكان ڕەوانەی تاقیگەی ناوەندی لە بەغدا دەكرێن بەمەبەستی پشكنین.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.