Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 15:31

فه‌ڕه‌نسا پشتیوانیی خۆی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌

فه‌ڕه‌نسا سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكات
کوردستان TV
100%

كونسوڵخانه‌ی گشتی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له‌ چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27ی4ی2024، كونسوڵخانه‌ی گشتی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان  له‌ په‌یامێكدا به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له‌ چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات و كه‌ له‌په‌یامه‌كدا هاتووه‌،  فه‌ڕه‌نسا به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنێ ئێواره‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ده‌كات، كه‌ بووه‌گیان له‌ ده‌ستدان و برینداربوون  و زیانی گه‌وره‌ی ماددی لێكه‌وته‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌، ، هاوسۆزی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕین و به‌ رێزگرتن  له‌سه‌رجه‌م ژێرخانی وزه‌، كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندایه‌.

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا، فه‌ره‌نسا پاڵپشتی خۆی بۆ هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق دووپاتكردووه‌ته‌وه‌.

دوێنێ هەینی كاتژمێر 6:45ی سەرلەئێوارە بە درۆن هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆ لە سنووری شارەدێی قادر كەڕەم، هێرشەكە جگە لە كەوتنەوەی زیانێكی زۆری ماددی، هەروەها قوربانیشی لێ كەوتەوە.

رەمەك رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ شەوی رابردوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە دا كە لە ئەنجامی هێرشەكەدا چوار كارمەندی كێڵگەی غازی كۆرمۆر كە بەڕەگەز یەمەنین، گیانیان لەدەستداوە و دوو كارمەندی تریش بریندار بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.