بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوا و پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەكشەممەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە.
سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵەهەور، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ هەینی.
بۆ سبەی یەكشەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێ ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ شەممە.
كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە لە هەردوو رۆژەكەدا خێرایی با مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
ئەمەی خوارەوە پلەی گەرمی پێشبینیكراوی شارەكانی هەرێمی كوردستانە:-
هەولێر: 35
سلێمانی: 33
دهۆک: 34
کەرکووک: 38
هەڵەبجە: 34
زاخۆ: 35
سۆران: 31
حاجی ئۆمەران: 23
گەرمیان: 38
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.