فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کڵاودیۆ کۆردۆن جێگری سکرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق بۆ کاروباری سیاسی، دەربارەی دوا هەوڵ و هەنگاوەکانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان، تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەو بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردن و بەشداریی هەمووان لە هەڵبژاردندا کرایەوە، هەروەها باس لە تێبینی و سەرنجی لایەنەکان دەربارەی هەڵبژاردن، بەتایبەتی بابەتی کۆتای پێکهاتەکان و پێویستیی پاراستن و مسۆگەریی مافی هەمووان کرا.
ڕۆڵی یوونامی بۆ پشتگیری و یارمەتیدان و سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.