ئەمڕۆ دووشەممە لە هەڵمەتێكدا لە شاری هەولێر دەست بەسەر زیاتر لە 160 هەزار قوتووی شیری منداڵاندا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر بڵاوی كردەوە: ئەمرۆ دووشەممە تیمەکانی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراک لە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی بە هەماهەنگی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر هەڵسان بە داخستنی كۆگایەكی شیری منداڵان.
بڵاویشی كردەوە: كۆگاكە 7543 كارتۆن شیری منداڵانی تێدابوو كە دەکاتە 160 هەزار و 510 قوتووی شیر.
هەروەها بڵاوی كردەوە: دەستبەسەر سەرجەم قوتووە شیرەكانی كۆگاكە گیرا بەهۆی ئەوەی كۆگاكە پابەند نەبووە بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.