دەست بە دابەشكردنی بەشی سێیەمی بەشە خۆراكی مانگانە دەكرێت.
وەزارەتی بازرگانی و پیشهسازی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، بۆ ئهم مانگه بڕی دوو کیلۆ و نیو برنج دهدرێته هەر هاووڵاتییەک واتە نیوکیلۆ کەمتر لە مانگەکانی ڕابڕدوو.
ئاماژه بهوهش دراوه، ههروهها دۆشاوی تەماتەش ئەم مانگە هەر هاووڵاتییەک یەک قوتوو دۆشاوی هەشت سەد غرامی دەدرێتە هەر هاووڵاتییەک لەبری بەشی سێیەم و چوارەمی خۆراک ، چونکە هەر بەشەخۆراکێک هاووڵاتی چوارسەد غرامی پێ ئەدرێت بەڵام ئەم مانگە قوتوویەکی هەشت سەد غرامی پێ دەدرێت لەبری دوو بەش.
دهقی راگهیهندراوی وهزارهت:
ئاگادارییەک لە وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی
بەپێی نوسراوێک کە لە کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراکەوە لە بەغدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هاتووە سەبارەت بە دابەشکردنی بەشی سێیەمی سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتیان کە ئەم مانگە بۆ هەر کەسێک بەم شێوەیە دەبێت:
1- بڕی دوو کیلۆ و نیو برنج بدرێتە هەر هاوڵاتیەک واتە نیوکیلۆ کەمتر لە مانگەکانی ڕابڕدوو.
2- دۆشاوی تەماتەش ئەم مانگە هەر هاوڵاتیەک یەک قوتو دۆشاوی هەشت سەد غرامی ئەدرێتە هەر هاوڵاتیەک لەبری بەشی سێ هەم و چوارەمی خۆراک ، چونکە هەربەشەخۆراکێک هاوڵاتی چوارسەد غرامی پێ ئەدرێت بەڵام ئەم مانگە قوتویەکی هەشت سەد غرامی پێ ئەدرێت لەبری دوبەش.
ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە لە کاتی سەردانیان بۆلای بریکارەکانی خۆراک ئەگەر دووکیلۆ و نیو برنجیان پێدان ئەوە بڕیارەکە لە بەغداوە هاتوە و پەیوەندی بەبریکارەکانی خۆراکەوە نیە.
جێ ئاماژەیە لە ڕۆژی دووشەممە دەست بەدابەشکردنی بەشی سێیەمی خۆراک دەکرێت لە هەرێمی کوردستان و بەشی سێیەمی ئاردیش زیاتر لە هەفتەیەکە لە هەموو هەرێمی کوردستان دەستی پێ کردوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.