ن- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
شانۆ به‌شێكی گرنگی نێو كۆمه‌ڵگایه،هاوكارێكی كاریگه‌ره له بونیادنان ودروستكردنی لایه‌نی ئاكاری هه‌رگه‌لێك كه ده‌ڵێم ئاكار مه‌به‌ستم له‌مانا گشتگیره‌كه‌یه. هه‌رله‌سه‌ره‌تای دۆزینه‌وه‌ی شانۆ له‌سه‌رده‌ستی گریگه‌كان،ئاماده‌بوونیان له شانۆگه‌رییه‌كان وه‌كو پابه‌ند بوونێكی ئاینی بووه بۆ هه‌رتاكێك چونكه شانۆ فاكته‌رێك بووه بۆ ئه‌وه‌ی گوزارشت له لایانی ئاینی بكات ،كه‌لایه‌ن زۆر پیرۆز بووه به‌تایبه‌تی له ئاهه‌نگه‌كانی خواوه‌نده‌كان دا .
شانۆ به‌پێی سه‌رده‌م و كاته‌كاندا، شوێنێكی گرنگی له ژیانی رۆژانه‌ی گه‌لاندا بینیوه ، ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌سه‌رده‌مه شارستانییه‌كان دا بده‌ینه‌وه،شانۆ ئاماده‌بوونێكی كارای هه‌بووه به‌شێوه‌ك له شێوه‌كان گوزارشتێكی رۆشنبیری و هۆشیاری نێو كۆمه‌ڵگا بووه،به واتایه‌كی تر ئاوێنه‌ی نێو كۆمه‌ڵگابوو. بۆیه شانۆ گرنگه چونكه شوێنی هۆشیاركردنه‌وه‌ی فكری بووه بۆ وه‌رگر له‌رێگه‌ی هه‌ست و سۆز و گرژییه‌كان ده‌توانێت له‌رێگه‌ی ئه‌م هونه‌ره‌وه ده‌ست بۆ سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیاری كۆمه‌ڵایه‌تی ، ئابووری ،سیاسی..ببات به‌و شێوه‌یه‌ش ئاستی بیركردنه‌وه و هه‌ستكردن به پرسیاره‌تی لای وه‌رگر زیاتر ده‌كات و به‌شدار ده‌بێت له گۆڕان وگۆڕانكارییه‌كان دا.
شان‌و سێبه‌رێكی به‌رده‌وامی مرۆڤ بووه له به‌رجه‌سته‌كردنی هه‌موو بارودۆخێكی ژیاری رۆشنبیری جه‌ماوه‌ر، به‌جۆرێك كاریگه‌ر بووه رۆڵێكی گرنگی بینیوه له گۆڕینی چه‌ندین سیسته‌می ئابووری ،سیاسی...له‌م ڕوانگه‌ریه‌وه شانۆكاران شانۆیان له‌ئه‌ستۆ گرد به‌وه‌ی شانۆ په‌یامێكی كاریگه‌ره تا ئه‌و راده‌یه‌ی هه‌ندێك له وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهان شانۆ وه‌كو ده‌زگایه‌كی په‌روه‌ده‌یی وه‌سف ده‌كه‌ن وه‌كو هه‌رقوتابخانه و په‌یمانگا و كۆلیژێك سه‌یر ده‌كه‌ن بۆ په‌روه‌رده‌كردنی هه‌رتاكێك . شانۆ هه‌ر له‌كۆنه‌وه وه‌كو ئامێرێكی فێركردن و په‌روه‌رده به‌كار هاتووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆڵێكی كارای هه‌بووه له گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی توانستی رۆشنبیری و گه‌یاندنی به‌ها فێربوونه‌كان بۆ قوتابیان و هاوكاری كردنیان له تێگه‌یشتنی میتۆدییه‌كان.جۆره‌كانی شانۆی منداڵ هه‌ر له‌شانۆی منداڵ و بووكه‌ڵه و تارمایی سێبه‌ر و كارتێكه‌ره ده‌نگییه‌كان كه‌له شانۆی منداڵ به‌كار دێت،خه‌یاڵی منداڵ به‌هێز ده‌كات ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی شانۆ منداڵ خێراتر فێربێت و له چه‌مكی وانه‌كان تێبگات.
جیاوازی شانۆ له‌گه‌ڵ هونه‌ركانی تر له‌وه‌دایه له هونه‌ری شانۆ له‌رێگه‌ی جه‌سته‌یه‌كی زیندوو رووبه‌ری بینه‌ر ده‌بێته‌وه،كه ئه‌كته‌ره زۆرجاریش وابووه بینه‌رانیش چ به دیالۆك یان به‌جووڵه‌یه‌ك به‌شدارده‌بن بۆیه كاریگه‌ری زیاتره له هونه‌ره‌كانی هه‌رچه‌ند موزیكژن له‌رێگه‌ی ئامێره‌كه‌ی هونه‌ره‌كه‌ی پێشكه‌ش به بینه‌ران ده‌كات ئه‌گه‌رچی به‌شێوه‌ی زیندوو پێشكه‌ش ده‌كرێت به‌ڵام ناگاته ئه‌وه كاریگه‌رییه‌ی شانۆ هه‌یه‌تی بۆ وه‌رگر به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ هونه‌ری شێوه‌كاری كاتێ هونه‌رمه‌ندێك پیشانگایه‌ك ده‌كاته‌وه له‌رێگه‌ی تابلۆیه‌كانی هونه‌ره‌كه‌ی خۆی نمایش ده‌كات ئه‌گه‌ر خۆشی له پیشانگایه‌كه ئاماده نه‌بێت ،ده‌توانێ كاره‌كه‌ی نمایش بكات. خاڵێكی تری شانۆ ئه‌وه‌یه كارێكی كۆمه‌ڵییه و هه‌موو هونه‌ركانی تر له خۆده‌گرێت وه‌كو (موزیك ،شێوه‌كار) كاریگه‌رییه ده‌نگییه‌كان و زۆرجار موزیكی زیندوو له‌گه‌ڵ گۆرانی له نمایشی شانۆدا به‌كار هاتووه بۆ گوزارشت كردن له حاڵه‌ته‌كانی نێو شانۆگه‌رییه‌كه ،به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ هونه‌ری شێوه‌كاری له‌رووی دیكۆر و ئێكسسوات رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت بۆ زۆرێك له‌نمایشه‌كان، نابێ رۆڵی ئه‌ده‌بیشمان له‌بیربكرێت ،كه‌تێكسته چیرۆك ،سیناریۆ وه‌كو سێكوچه‌كه‌ی نمایش له‌ته‌ك (ئه‌كته‌ر، بینه‌ر ، ده‌ق) رۆڵی خۆی هه‌یه زۆرێك له نووسه‌رانیش بۆچوونیان وایه كه ده‌ق تێكستێكی مردووه تائه‌و كاته‌ی ده‌چێته سه‌رته‌خته‌ی شانۆ ئه‌نجا ده‌بێته ده‌قێكی زیندوو هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌وه شانۆ به باوكی هونه‌ر ناوزه‌ند كراوه.
شانۆ له دووبه‌شی سه‌ره‌كی پێك دێت (مه‌رگه‌سات و به‌زمه‌سات) هه‌ردووشێوه‌كه به‌شێوه‌ك له‌شێوه‌كان كاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا جا چ به‌شێوه‌ی تاك بێت یاخود به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌بێت ،له هه‌موو ڕوێكه‌وه زۆرجاریش هاوكاره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته هه‌نوییه‌كان بۆیه شانۆ بۆته پێداویستییه‌كی گرنگی هه‌ر گه‌لێك، چونكه له ژیانی هه‌رمرۆڤێك دا خۆشی و ناخۆشی هه‌یه كۆمه‌ڵێك ئاریشه‌وگرفت هه‌یه شانۆ ده‌توانێت گوزراشت له‌و هه‌موو ناسۆریانه‌ی هه‌رتاكێك بكات به‌راده‌یه‌ك زۆر جاریش چارسه‌ریشی بۆ كردوه.
په‌یوه‌ندی شانۆ له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رداپه‌یوه‌ندییه‌كی كۆنه‌هه‌ر له‌سه‌رده‌می (فه‌رعۆنییه‌كان و یۆنانییه‌كان و رۆمانییه‌كان) ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌بووه،چونكه شانۆ راهێنان به ده‌رونی مرۆڤایه‌تی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گۆرانكاری له هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی بكات له‌رێگه‌ی پشت به‌ستن به عه‌قڵ و لۆژیك بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی لێره‌دا رۆڵ و شوێنی شانۆ له ناو كۆمه‌ڵگا ده‌رده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی نمایشه‌كان، كۆمه‌ڵگایه‌كی رۆشنبیر‌و په‌روه‌رده‌یی و سیاسی دروست بكات ، شانۆ ده‌زگایه‌كی گرنگ و كامڵه بۆ كۆمه‌ڵگا ده‌بێته زمان حاڵی ئه‌وان.
له‌سه‌رپه‌یوه‌ندی شانۆ به جه‌ماوه‌ر نووسه‌ری دیاری جیهانی (ولیم جۆن شكسپیر) ده‌ڵێت" جیهان شانۆیه‌كی گه‌وره‌یه پیاوان و ئافره‌تانیش ئه‌كته‌ری سه‌ر ئه‌و شانۆیه‌ن".هه‌ر له‌باره‌ی گرنگی شانۆ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئه‌ڵمانی به‌رتوڵد بریشت ده‌ڵێت" نان و شانۆم بده‌رێ گه‌لێكی رۆشنبیرت ده‌ده‌مێ".نووسه‌ری گه‌وره‌ی میسری نه‌جیب مه‌حفوز یش له‌باره‌ی شوێنی شانۆ له‌نێوه جه‌ماوه‌ردا ده‌ڵێت" لێمان ده‌پرسن نهێنی پێشڤه‌چوونی شانۆ له چی دایه؟ نهێنییه‌كه له‌وه‌دایه كه ئێمه هه‌موومان ئه‌كته‌رین".
ئه‌گه‌ر ئاوڕكیش له شانۆی كوردیش بده‌ینه‌وه به‌درێژایی مێژوو بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت،كه نمایشه شانۆییه‌كان چه‌ند رۆڵ و كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر هۆشیاركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر هاندانیان بۆ خۆشه‌ویستی خاك و وڵات به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می پێش راپه‌رینی به‌هاری ساڵی 1991ی گه‌لی كوردستان هه‌میشه شانۆكارانی كوردستان له‌به‌ری گه‌ل دابوون، هه‌میشه نمایشه شانۆییه‌كان گوزارشت بوون له خه‌م و مینیه‌تانی گه‌ل. نمایشه شانۆیه‌كان رۆڵێكی گرنگیان بینیوه له جۆش دانی جه‌ماوه‌ر هۆڵه شانۆییه‌كان هه‌میشه‌جمه‌یان ده‌یان بگره چه‌ندینجار ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كانی هۆڵه‌كان به‌هۆی زۆری بینه‌ران شكاون نمایشه‌كان بۆ چه‌ند مانگێك به‌رده‌وام ده‌بوون له نمایشكردن سه‌رباری بوونی سانسۆرێكی زۆر له‌سه‌رده‌قه شانۆییه‌كان تا ره‌زامه‌ندی ده‌قێكی شانۆیی وه‌رده‌گیرا به‌چه‌ندین فلته‌ر تێپه‌رده‌بوو،تاده‌گه‌یشته رۆژی نمایشكردن ،له‌به‌ر ئه‌وه‌شه سه‌رده‌می شانۆی هه‌شاتاكان به‌سه‌رده‌می شانۆیی زێرینی كوردی ناوه‌زند كرابوو چونكه په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێرله‌نێوان شانۆكاران و بینه‌ران هه‌بوو له‌هه‌مان كاتدا نمایشه‌كان گوزراشت بوون له ناسۆرییه‌كانی گه‌ل.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.