لە خستنەڕووی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایگەیاند كە هەردوو رۆژەكە كەشوهەوا گونجاو دەبێت بۆ گەشت و سەیران.
بەڕێوەبەرایەتییەكە سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بە بەراورد تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەم .
راشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند و ئاراستەكەشی باکوری خۆرئاوا دەبێت .
بەهەمانشێوە بۆ كەشوهەوای سبەش شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تــــا 3 پلە بەرزتر دەبێت بە بەراورد تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ هەینی .
ئاماژەی بەوەش دا كە خێراى با لەسەرخۆ و مامناوەند و ئاراستەكەشی باکووری خۆرئاوا دەبێت .
ئەمەی خوارەوەش بەرزترین پلەکانی گەرمای شارەكانە بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر: 25
سلێمانی: 23
دهۆك: 24
زاخۆ: 25
هەڵەبجە: 24
کەرکووک: 29
سۆران: 24
حاجی ئۆمەران: 14
گەرمیان: 30
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.