Erbil -2°C شەممە 04 کانوونی دووەم 07:05

وەزارەتی ئەوقاف: بۆ دیاریكردنی جەژن پشت بە هیچ وڵاتێك نابەستین

کوردستان TV
100%

بەرپرسێكی وەزارەتی ئەقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كە بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز پشت بە هیچ وڵاتێك نابەستن، جەختیش دەكاتەوە كە سبەی دووشەم بۆ چاودێری و بینینی مانگ كۆ دەبنەوە.

نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەقاف و كاروباری ئایینی گوتی: سبەی دووشەم پێش بەربانگ، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، چاودێریی بینینی مانگ دەکەن بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.

هەروەها گوتی: ئەگەر بە بەڵگەوە سبەی دووشەم مانگ بینرا ئەوا ڕۆژی سێشەم یەکەم ڕۆژی جەژن دەبێت، بەڵام ئەگەر مانگ نەبینرا، ڕۆژی چوارشەم دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژن.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ڕەتیشی کردەوە بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن پشت بە هیچ وڵاتێک ببەستن و گوتی: تا ئێستا ناتوانین پێشبینی بکەین کەی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە، چونکە ئەم پرسە پەیوەندیی بە شەریعەتەوە هەیە.

وەزارەتی ئەقافی هەرێمی كوردستان لەگەڵ زۆربەی وڵاتان رۆژی دووشەم رێكەوتی 11ی ئاداری 2024ی وەك یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری كرد، بۆ یەكەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان تا ئێستا لەنێوان رۆژی سێشەم و چوارشەم یەكلایی نەبۆتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.