Erbil -1°C شەممە 04 کانوونی دووەم 07:56

سه‌ركۆماری عێراق ڕۆڵى سه‌رۆكى هه‌رێم له‌ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانى بۆ لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان به‌رز ده‌نرخێنێت

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمارى عێراق كۆبووه‌وه‌
کوردستان TV
100%

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/4/7 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ  د. له‌تيف جه‌مال ڕه‌شيد، سه‌ركۆمارى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى گشتيى وڵات و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق ده‌رباره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، تاوتوێ كرا.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆ كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌ت بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى فيدراڵى و مسۆگه‌ريى ماف و شايسته‌ دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و مووچه‌خۆرانى، دوور له‌ كێشه‌ سياسييه‌كان، هه‌روه‌ها هاريكاری و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه‌ سياسييه‌كانيان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات، به‌ پێويست زانى.

 سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ لێكگه‌يشتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسى مووچه‌، كاردانه‌وه‌ى ئه‌رێنى به‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولاوه‌ ده‌بێت. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى سه‌ركۆمار له‌پێناو چاره‌سه‌رى كێشه‌كاندا ده‌ربڕى.

لاى خۆيه‌وه‌ سه‌ركۆمارى عێراقى فيدراڵ، جه‌ختى له‌ گرنگيى پشتگيريى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵ كرده‌وه‌ و ڕۆڵى  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى له‌ چاره‌سه‌ركردنى پرسى مووچه‌ و هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانى بۆ لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان، به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.