Erbil 14°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 13:12

بڕیارێكی تری سەرۆكی حكوومەت لە بەژەوەندیی هاووڵاتییان كەوتە بواری جێبەجێكردن

کوردستان TV
100%

حكوومەتی هەرێمی كوردستان كەوتنەبواری جێبەجێكردنی بڕیاری داشكاندنی 20%ی كرێی خوێندنی پارالێل لە سەرجەم زانكۆ و پەیمانگە حكوومییەكان راگەیاند كە پێشتر بە فەرمانی مەسرور بارزانی لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر درابوو.

دوای بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران کە یەکێکیان داشکاندنی کرێی خوێندن بوو، بە نووسراوێکی فەرمیی خوێندنی باڵا هەر یەک لە کرێی خوێندنی پارالێل، ئێواران، دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا، لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان داشکاندنی کرێی خوێندن بە ڕێژەی 20% کراوە.

ئەم داشکاندنە کرێی خوێندنی پارالێل و خوێندنی ئێواران و دبلۆمی باڵا و ماستەر و ئەنجوومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان دەگرێتەوە.

لە خاڵێکدا ئاماژە بەوە کراوە، جارێکی تر بڕیار درا بە داشکاندنی 20٪ی ئەو پارەیەی لای قوتابی ماوە، سەرباری داشکاندنی پێشتر کە بۆیان کراوە.

ئاماژە بەوەش دراوە ئەم داشکانە تەنیا بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024ـە و دەبێ تا 5ی 5ی 2024، سەرجەم پارەکە بە یەک قیست بدەن بە زانکۆکانیان.

ڕۆژی چوارشەم 27/3/2024 ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئاساییی خۆیدا 9 بڕیاری گرنگی لە بەرژەوەندیی دۆخی ئابووریی خەڵک و کاسبکاران دا، کە بریتی بوون لە:

1- دابەشكردنی مووچەی مانگی 2

2- ئامادەكاریی مووچە بۆ مانگی 3

3- تەرخانكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ناسوودمەندبوو

4- داشكاندنی 20٪ی پارەی كارەبا و ئاو و هاتوچۆ

5- داشکاندنی 50٪ی ڕسووماتی هێنانی گۆشت

6- داشکاندنی 20٪ لە كرێی خوێندنی پارالێل

7- داشكاندنی 20٪ی ڕسووماتی كرێی شارەوانیی كرێچییان

8- لێخۆشبوون لە سزای دواكەوتنی باجی کاسبکاران

9- لێخۆشبوونی سزا لە دواکەوتنی بەشداریی دەستەبەری کۆمەڵایەتی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.