حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان راگەیەنراوێك لەبارەی گرژی و شەڕەكەی شەوی رابردوو لە گوڵخانە بڵاو كردەوە و تێیدا رایگەیاند كە ئەمە هەوڵێك بوو بۆ لەكەداركردنی ناو و ناوبانگی ئەوان.
حزبی سۆسیال راگەیەنراوەكەی بۆ رای گشتی بڵاو كردۆتەوە و دەڵێت "شەهیدبوونی گەنجێکی جوانخاسی زۆر نیگەران و داخداری کردین".
دەشڵێت "بەداخەوە ئەو ڕووداوەی ئەمشەو هەوڵێک بوو بۆ لەکەدارکردنی ناو و ناوبانگی ئێمە و داوێک بوو کە زۆر هەوڵماندا خۆمانی لێ لابدەین، بەڵام پەلکێشی ئەو بارودۆخەیان کردین".
هەروەها رایگەیاند "رووداوەكە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ناوبانگی خۆیان لەسەر حسابی ڕژانی خوێنی گەنجانی جوانمەردی وڵاتەکەمان بووە".
شەوی رابردوو لە گوندی گوڵخانە ئاڵۆزی و گرژی لەنێوان هێزەكانی محەمەدی حاجی مەحموود سەرۆكی حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و عەبدوڵای برای دروست بوو.
گرژییەكە شەڕەتەقەی نێوان پاسەوانەكانی هەردوولای لێ كەوتەوە و لە ئەنجامدان دوو لە پاسەوانێك بە ناوی (دابان عوسمان) گیانی لەدەست دا، هەروەها چەند كەسێكی تریش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.