Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:47

ڤاكسینی سیل چاره‌سه‌ره‌ بۆ شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر

کوردستان TV
100%


به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی سه‌رسه‌ختی جگه‌ر به‌ ڤاكسینی سیل له‌ ئارادایه‌.

بە پشتبەستن بە توێژینەوەکانی زانکۆی پزیشكی یو سی دەیڤس( UC Davis Health )، ڤاکسینێکی سیل بەناوی BCG کە تەمەنی 102 ساڵە، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌رگری له‌ش به‌هێز بكات، هه‌روه‌ها كارگه‌ری باشی له‌سه‌ر ئاستی ‌ كه‌‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵاوسانی گرێی شێرپه‌نجه‌ هه‌یه‌.

ده‌ره‌نجامه‌كان ده‌ریانخستووه‌‌ كه‌ ڤاكسینی BCG ده‌توانێت ببێته‌ جێگره‌وه‌ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ به‌كار دێن.

كارسینیۆمی خانه‌ی جه‌رگی كه (HCC) به‌ربڵاوترین جۆری شێرپه‌نجه‌ی‌ جگه‌ره‌ و له‌ نێو سه‌رجه‌م جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌دا و به‌ سێیه‌م هۆكاری مردنی مرۆڤ له‌ جیهان داده‌ندرێـت.

سه‌رباری ئه‌و هه‌موو شێوه‌ چاره‌سه‌رانه‌ كه‌ بۆ شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر هه‌ن له‌وانه‌ش نه‌شته‌رگه‌ری، چاره‌سه‌ری تیشكی، چاره‌سه‌ری كیمایی و چاندنی جگه‌ر و هتد. به‌ڵام هێشتا رێكاره‌ باوه‌كانی پێشوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر له‌ ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌كاندا نین.

له‌ میانی توێژینه‌وه‌یه‌كدا، پسپۆڕانی زانکۆی پزیشكی یو سی دەیڤس چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ڤاكسنینی( BCG ) ئه‌نجام داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن، ئه‌م ڤاكسنیه‌ كه‌ له‌ ئێستادا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رگری له‌ش و دژه‌ نه‌خۆشی سیل به‌كار دێت ئایا به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌توانێت وه‌ك چاره‌سه‌رێكی دژه‌ شێرپه‌نجه‌ش كاریگه‌ره‌ی هه‌بێت بێت یان نا؟

توێژێنه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌ ڤاكسنینی( BCG ) جگه‌ له‌كاریگه‌رییه‌كانی دژ به‌ نه‌خۆشی سیل، سیسته‌می به‌رگری له‌شیش به‌رز ده‌كاته‌وه‌. 

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر ده‌زگای خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكا به‌كارهێنانی ڤاكسیینی( BCG )وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات‌ په‌سه‌ند كردووه‌. 

له‌ ئێستاشدا پسپۆڕانی پزیشكی ئه‌م ڤاكسینه‌ له‌سه‌ر نەخۆشییەکانی ڕیشاڵی ماسولکەیی و شەکرە  و شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر تاقی ده‌كه‌نه‌وه‌‌.

یوجو وان نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێت، شێرپه‌نجه‌ی  ئالۆزی جگه‌ر یان هه‌مان(HCC)زۆر ئه‌سته‌مه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆیه‌ ئه‌م گرێیه‌ وه‌ك شێرپه‌نجه‌یه‌كی جۆری سارد پۆلین كراوه‌ به‌و پێیه‌ی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نییه بۆ ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ری تاقی ده‌كرێنه‌وه‌.


یوجو وان ده‌شڵێت، ئێمه‌ هۆکارێکی باشمان له‌به‌رده‌ستدابوو كه‌ پێمانوابێت ڤاکسینی BCG دەتوانێت هانی بەرگری له‌ش بدات، بۆیە یەک ژەمی BCGمان بەخشی بەو مشکانەی کە شێرپەنجەی جگەریان هەبوو، ئه‌مه‌ش‌ بووه‌ هۆی سەرسام بوونمان چونكه‌ هه‌ر ئه‌و ژه‌مه‌ ڤاکسینە بەس بوو بۆ چالاککردنی سیستەمی بەرگری و کەمکردنەوەی بارگرانی وەرەمی مشكه‌كان. 

" توێژینه‌وه‌كانی پێشووتر باسیان له‌وه‌ ده‌كرد كه‌‌ ده‌ره‌نجامی به‌كارهێنانی ڤاكسینی BCG كاریگه‌ری جیاوازی له‌‌سه‌ر ئاستی به‌رگری به‌ش هه‌یه‌ له‌ هه‌ر دوو ره‌گه‌زی نێر و مێدا، له‌ كاتێكدا له‌م توێژینه‌وه‌ نوێیه‌دا ئه‌م‌ بابه‌ته‌ هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ نه‌كراوه‌."


یوجووان راشیگه‌یاندوه‌، له‌ كاتێكدا به‌ پێی توێژنه‌وه‌كانی پێشووتر، ده‌ره‌نجامی به‌كارهێنانی ڤاكسینی  BCG به‌ شێوه‌ی كاریگه‌ری جیاوازیان له‌‌سه‌ر ئاستی به‌رگری له‌ش (له‌ ره‌گه‌زی نێر و مێ)دا هه‌بووه‌، به‌ڵام ده‌ره‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌ نوێیه‌ ئه‌وه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و به‌و پێیه‌ی بڕیكی یه‌سكان له‌ ژه‌می ڤاكسینه‌كه‌كه‌ به‌ دوو مشكی نێر و مێی تاقیگه‌ دراوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌ر دوو مشكه‌كان وه‌كوو یه‌ك كاردانه‌ویان هه‌بووه‌ و ئاستی به‌رگری له‌شیان به‌رز بووه‌ته‌وه‌. 

به‌ وته‌ی پسپۆرانی ئه‌م پرۆگرامه‌، له‌ توێژینه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌، ڤاكسینی  BCG ده‌توانێت وه‌ك رێكارێكی پێشگرتن له‌ په‌ره‌سه‌ندنی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر به‌كار بێت و ئه‌وان ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن زیاتر په‌ره‌ به‌و ڤاكسینه‌ بده‌ن تاكو وه‌ك چاره‌سه‌رێكی سه‌ره‌كی  بۆ ریشه‌كێشكردنی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر به‌كاری بێنن.

وان ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر بێت و ڤاكسینی  BCG گرییه‌ ئاڵۆزه‌كانی وه‌كوو شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌وا ده‌توانین گه‌شبین بین به‌وه‌ی هه‌مان ڤاكسین، بۆ چاره‌سه‌كردنی جۆره‌كانی دیكه‌ی شێرپه‌نجه‌ش به‌كار بێنین كه‌ له‌رووی جۆرییه‌وه‌ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر له‌ سه‌رجه‌م جۆره‌كانی ئاسته‌متره‌. 

وتیشی، بۆ ئەوەی بچینە هەنگاوی داهاتوو پێویستمان بە لێکۆڵینەوەی زیاترە، بۆ نموونە هێشتا نازانین كه‌ یادگای بەرگریی ئه‌م ڤاكسینه‌ له‌ له‌شدا‌ تا چەند دەمێنێتەوە، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌مه‌ پێویستی به‌ تێپەڕبوونی کاتی زیاتره‌ بۆیه‌ هێشتا ئه‌مه‌ وه‌ك نهێنی ماوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ میکانیزمی کارکردنی ئەم ڤاکسینە زۆر ئاڵۆزه‌ و پێویستی به‌ لێکۆڵینەوەی زیاتره‌.


ن.ئاماده‌كردنی- فه‌خری نزاری
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.