بڕیاردرا بۆ رۆژانی جەژن فرۆشتنی هەموو جۆرە یارییە ئاگرینەكان بە منداڵان قەدەغە بكرێت بە مەبەستی پاراستنی منداڵان و بێزارنەكردنی هاووڵاتییان.
قایمقامییەتی قەزای رانییە بڵاوی كردەوە: لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی قەزای ڕانیە ئاگاداری خاوەنکاران دەکاتەوە بە نەفرۆشتنی یارییە ئاگرینەکان.
بڵاویشی كردەوە: نەفرۆشتنی یارییە ئاگرینەكان لەپێناو پاراستن و دووربوونی منداڵە چاوگەشەکانە لە مەترسییەكان و بێزارنەکردنی هاووڵاتییان و ڕەخساندنی کەشێکی ئارام لە ڕۆژانی جەژن.
جەختیشی كردەوە كە ئەو کەسانەی مامەڵە بە یارییە ئاگرینەکان دەکەن ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر بەمشێوەیەی خوارەوە:-
1- شوێنی کارەکەی دادەخرێت.
2- غرامە دەکرێت.
3- ئەوانەشی شوێنی کارییان نییە و مامەڵە بە یارییە ئاگرینەکان دەکەن، دەدرێنە دادگە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.