Erbil 11°C شەممە 28 کانونی یەکەم 10:44

هەر فەرمانبەرێك ئارەزووی خوێندنی لە ئەمەریكا هەیە دەتوانێت ئێستا داواكاری پێشكەش بكات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ دووشەم ئاگادارییەكی بۆ سەرجەم فەرمانبەران بڵاو كردەوە ئەوانەی دەیانەوێ لە ئەمەریكا درێژە بە خوێندنی ماستەر بدەن، ئێستا دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن.

وەزارەتەكە رایگەیاند: حكوومەتی ئەمریکا بۆ ساڵی (2024) بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى جیا جیا ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستە داوا لە سەرجەم خوازیاران لە هەرێمى کوردستان دەکەین دەتوانن بەم مەرج و داخوازیانەی خوارەوە داواکارى پێشکەش بکەن:

1. دەبێت پێشکەشکار دانیشتووی هەرێمى کوردستان و عێراق بێت.

2.  پێویستە بەلایەنی کەم دوای دەرچوونی لە زانکۆ، دوو ساڵ خزمەتی هەبێت.

3.  پێویستە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت و دانپیانراو بێت.

4.  دەبێت پێشخانێکى ئەکادیمی باشى هەبێت.

5.  دەبێت ئاستی زمانی ئینگلیزی بەرچاوی هەبێت، بە شێوەیەک بتوانێت بەشداری لە خولی درێژخایەنی زمان بکات بەر لە دەسپێکردنی بەرنامەی خوێندن.

6.  پێشینە بۆ ئەم خوازیارانە دەبێت کە پێشتر ئەزموونی خوێندن و ژیانیان لە ئەمریکا زۆر کەم بووە یاخود نەبووە.

7. خوازیاران لە باکگراوندی جیاجیا لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەت هان دەدرێن بۆ پێشکەشکردن.

تێبینی:

-  تەواوی خەرجی ئەم بەرنامەیە لە سەر ئەستۆی حکوومەتی ئەمەریکا دەبێت.

-  دوا کات بۆ پێشکەشکردن بریتییە لە (1/5/2024).

-  بۆ زیاتر زانیاری و وردەکاری پێشکەشکردن، تکایە سەیری برۆشەری هاوپێچ و ئەم لینکە بکەن:

(t https://www.amideast.org/.../fulbright-foreign-student...)  ئەگەر پێویست بوو پەیوەندی بە نووسینگەی ئەمیدست لە هەولێر و بەغدا بکەن.

سەبارەت بە مەرجەکانی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ خوێندنی ماستەر لە چوارچێوەی ئەم بەرنامەیە بریتییە لە:-

1-  پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

2-  پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لەپاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

3-  پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.

4-  ئاستی توانستی زمانی داواکراو بەندە بە ئاستی داواکراوی خودی بەرنامەکە.

5-  داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

6-  کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

7-  کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن بەرنامەی فوول برایت پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

8-  هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێ نادرێت.

تێبینى:

دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن:

https://scholarship.digital.gov.krd/#/login

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.