بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە ئەنجامدانی وەرزشی راكردن بەرێكخراوەیی دەبێتە هۆی هەستكردن بەئاسوودەیی و رەزامەندی و زیادكردنی متمانە بەخۆبوون و ئەو كەسانەی ئەم جۆرە وەرزشە بە بەردەوامی و رێكخراوەیی ئەنجام دەدەن زیاتر دڵخۆشن و متمانەیان بەخۆیانە.
زانایانی زانكۆی گلاسكۆ كالدۆنیان لەبەریتانیا لێكۆڵینەوەیان كرد لە 8 هەزار كەس ئەوانەی وەرزشی راكردن ئەنجام دەدەن بە رێكخراوەیی و دەركەوتووە زیاتر هەست بەئاسوودەیی دەكەن و لە 89%ی بەشداربووان هەست بەدڵخۆشی دەكەن و ئەوەش كاریگەری ئەرێنی كردۆتە سەر تەندروستی و جەستەیان.
دكتۆر ئیمانوێل تیول یەكێك لەتیمی لێكۆڵینەوەكە ووتی: لەكاتێكدا مرۆڤ وەرزشی راكردن ئەنجام دەدات واهەست دەكات كارێكی باشی ئەنجام داوە و ئەوەش وادەكات زیاتر هەست بە رەزامەندی و متمانەبەخۆبوون بكات و ئاماژەی بەوەكرد راكردن دەبێتە هۆی متمانە بەخۆبوون و هەستكردن بەئاسوودەیی و هەروەها ئامرازێكە بۆ پاراستنی رێكی و جوانی جەستە.
ئامادهكردن: كارزان عەبدوڵا
ژێدهر- تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.