شیعەكانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەم بە فەرمی رێژەی زەكاتیان بۆ ئەمساڵ بۆ هەر تاكێك دیاری كرد، رێژەكە جیاوازی لەگەڵ سوننەكاندا هەیە.
نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق رایگەیاند: بۆ ئەمساڵ رێژەی زەكات لە جیاتی نان و خۆراك، بۆ هەر تاكێكی عێراقی دوو هەزار دینارە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە رۆژی سێشەمی هەفتەی رابردوو، دیوانی وەقفی سوننی عێراق رێژەی زەكاتی بۆ ئەمساڵ بۆ هاووڵاتییانی داهات دیاریكراو و كەم بە دوو هەزار و 500 دیناری دیاری كردبوو، هەروەها بۆ هاووڵاتییانی داهات مامناوەند و سەروو 5 هەزار دیناری دیاری كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.